Ferhat Demircan,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە کە ئه‌مریكا به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، حسابی بۆ سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه "گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس، به‌ڕاستی لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینی كه چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه خوازیاری ئاشتییه، سزاداوه. هاوكات حكوومه‌تی ئیسرائیل كه خاكی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی داگیركردووه، گه‌مارۆی داوه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی له‌سه‌ر درووست ده‌كات، به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه، هه‌وڵده‌دات كه ئاشتی بكاته مه‌حاڵ و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بن پێناوه، خه‌ڵات كراوه. ویژدانی مێژوو و مرۆڤایه‌تی، له‌و نادادییانه خۆشنابێت كه به‌رامبه‌ر خوشك و برا فهڵهستینییهكانمان كراوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نووسیویەتی: "چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه و ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ته‌نها به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین له‌چوارچێوەی سنووره‌كانی 1967دا ده‌بێت كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكردووەتەوە، توركیا هه‌میشه هاوسۆزی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه و هه‌رگیز برا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ته‌نها به‌جێناهێڵێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگه‌وازی له حكوومه‌تی ئیسرائیل كردووە كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكدا له فه‌ڵه‌ستین، به بهرپرسیارییەتییهوه مامه‌ڵه بكات و له‌م رۆژه هه‌ستیاره‌دا بۆ رێگریكردن له گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی، هه‌ستیاریی پێویست نیشان بده‌ن.