Ahmet Karaahmet, Mehmet Burak Karacaoğlu
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ئیدلب – AA
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر شاری ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، چوار مه‌ده‌نی کوژران و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
هێزه‌كانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران كه له قه‌زای سه‌راقیب باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب جێگیركراون تۆپبارانی شاری ئیدلب-یان کردووە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانەی کە له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، چوار مه‌ده‌نی کوژراون كه یه‌كێكیان ژنه و یه‌كێكی دیكه‌یشیان منداڵه، هه‌روه‌ها دوو مه‌ده‌نی دیكه‌یش برینداربوون.
بریندارەکان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.