سه‌ركۆماری توركیا رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی هوبه‌ر له ناوچه‌ی تارابیا'ی ئیستانبوڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خسته روو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا.
Istanbul
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی هوبه‌ر له ناوچه‌ی تارابیا'ی ئیستانبوڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خسته روو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به ئیراده‌ی هیچ كاره‌ساتێكی له‌ناكاو له توانای ئه‌وان به‌هێزتر نییه، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ل به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا و گوتی: "چووینه‌ته قۆناغێكی نوێوه كه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا سه‌ربكه‌وێت كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه پێویستییان به له‌خۆبردوویی زیاتر هه‌یه. ئه‌گه‌ر به ته‌واوی پابه‌ند بین به سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان خوا یار بێت به چاوی خۆمان ده‌بینین به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌دا سه‌رده‌كه‌وین. به‌ڵام با هه‌موومان پابه‌ند بین به رێنماییه‌كان".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه بڕی هه‌زار لیره‌ی توركی به نه‌ختی ده‌ده‌نه دوو ملیۆن خانه‌واده‌ی كه‌مده‌رامه‌ت له وڵاته‌كه‌ی، گوتی: "جه‌ژنانه‌ی ره‌مه‌زانی خانه‌نشینانیشمان بۆ سه‌ره‌تای مانگی نیسان پێش خستووه. به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هه‌لی كاریش مه‌رجه‌كانی پێدانی كارمان ئاسان كردوون. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ماوه‌ی كاری قه‌ره‌بووكراوه‌مان كه‌م كردووه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له باره‌ی خۆراك و ده‌رمانه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، گوتی: "له هه‌ردوو بواردا زنجیره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و به‌ده‌ست خستن بێ ناوبڕ كار ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان له باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانیش، گوتی:
- "له‌مه‌ودوا كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌موو هه‌فتانه به تێل كۆنفرانس ئه‌نجام ده‌درێت".
- "مۆڵه‌تی گه‌شتكردن له نێوان شاره‌كان له پارێزگا وه‌رده‌گیرێت. وه‌ك كه‌رتی گشتی له كه‌رتی تایبه‌تیشدا سیسته‌می كاری ئاسان به كه‌مترین كارمه‌ند به‌ڕێوه ده‌برێت. له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیدا سیسته‌می مه‌ودای دوور بۆ دانیشتن جێبه‌جێ ده‌كرێت".
- "كۆتایی هه‌فته (شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه) شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی وه‌ك سه‌یرانگا، دارستان و پاركه‌كان داده‌خرێن و رۆژانی دیكه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ‌گه نادرێت خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ روویان تێ بكه‌ن. له ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌واوبوونی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیدا سه‌ربازانمان ماوه‌ی ١٤ رۆژ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ رێساكانی كه‌ره‌نتینه‌كردندا بێته‌وه كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن. گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه به ته‌واوی كۆتاییان هاتووه".
- "له ته‌واوی پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاران ده‌سته‌ی په‌تای جیهانگیر داده‌مه‌زرێندرێت و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر پێویست بكات بڕیار ده‌درێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه‌یش بۆ شارێك".
- "بڕیار دراوه زۆر به وردی ئه‌و رێوشوێنانه له ٣٠ گه‌وره شاری توركیا به تایبه‌ت ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، كۆجائه‌لی جێبه‌جێ بكرێن".
- "توركیا خاوه‌ن ئه‌و توانا و هێزه‌یه كه بتوانێت شكست به‌و نه‌خۆشییه بهێنێت، به مه‌رجێك گه‌له‌كه‌مان به هه‌ستیارییانه پابه‌ند بێت به‌و رێوشوێنانه. بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و به‌و هه‌نگاوانه به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیارانه و پشوودرێژانه زیاتر له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه دوور ده‌كه‌وینه‌وه". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن