29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو کارگەی دوورینی سەربە فەرماندەیی جەندرمە دەستی بە دروستکردنی دەمامک کردووە.
بۆ دروستکردنی دەمامکەکانیش ٤۰ کارمەند، سێ شەفت بە شەو و رۆژ کاردەکەن و ٥٠ کارتۆن دەمامک پێشکەش بە دەزگا فریاگوزارییەکانی تورکیا دەکەن.
دابەشکردنی دەمامکەکان لەڕێی فەرماندەیی جەندرمەی شارەکان، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکان و پارێزگاکانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوبەری کارگەی دوورینی جەندرمە، تەڵعەت ئایساڵ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە کارگەکەیان رۆژانە ۱۰۰ هەزار دەمامک بەرهەم دەهێنێت و لەڕێیەوە پێداویستییە رۆژانەییەکانی دەزگا فریاگوزارییەکان دابیندەکرێن، بەشێکی دەمامکەکانیش دەنێردرێنە وەزارەتی تەندروستی تورکیا.