Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له سکاڵانامه‌ی ''ئیمامه مه‌حره‌مه‌کان''دا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و تایبه‌ت به‌ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌ناو فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌کاندا ئاماده‌کراوه، ئاماژه به‌وه‌کراوه ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستییه گرنگیی زۆری به‌فه‌رمانده‌یی بنکه‌ی سه‌ربازیی چواره‌می ئاکنجی داوه و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی بوونه‌ته فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌کانی F-16 نزیکه‌ی سه‌رجه‌میان، ئه‌ندامی رێکخراوه‌که بوون.
له سکاڵانامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا فه‌تۆ کاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که به‌نیازبوون ببنه فڕۆکه‌وانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان، دوای ئه‌وه‌ش که له ئه‌کادیمیای جه‌نگیی ئاسمانیی ده‌رچوون له خوێندنگه‌ی فێربوونی فڕین له چیغلی سه‌ربه ئیزمیر ئه‌وانه‌یان که سه‌ربه رێکخراوه‌که نه‌بوون له‌کاتی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کانی فڕین‌دا، له‌لایه‌ن فێرکارهکانیانهوه که سه‌ربه رێکخراوه‌که بوون، نمره‌ی که‌میان بۆ دانراوه و به‌و شێوه‌یه‌ش رێگه‌یان له‌و ئه‌فسه‌رانه گرتووه ببنه فڕۆکه‌وان که ئه‌ندامی فه‌تۆ نیین.
باس له‌وه‌شکراوه له‌دوای ئه‌و قۆناغه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێکخراوه‌که که له تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌رچوون به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی سه‌رکه‌وتووییان، ئه‌وانه‌یان که ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه نه‌بنه فڕۆکه‌وانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌وه که ئه‌فسه‌ربوون، ناچار به‌گۆڕینی بڕیاره‌کانیان کراون تاوه‌کو ببنه فڕۆکه‌وانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان. به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی بنکه‌که‌یان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنن و ببنه فڕۆکه‌وانی فڕۆکەکانی F-16، به‌شێکی زۆریان هه‌ر له ئه‌کادیمیای جه‌نگیی ئاسمانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ورد چاودێرییکراون له‌لایه‌ن فه‌تۆوه.