Hikmet Temeş
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
هەکاری - AA
سروشتدۆستان لە میانی سەردانکردنیان بۆ پارێزگای هەکاری، بەشداری ئەو گەشتانەیان کرد کە بۆ ناوچەی پڕ لە گوڵی شلێرەکانی دامێنی چیای کاتۆ و تاڤگەی کاڤاڵ، ئەنجام دەدرێن.
دامێنی چیای کاتۆ و تاڤگەی کاڤال دەکەوێتە دووری ٥٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەکاری و لە وەرزی بەهاردا، سروشتدۆستان بۆ خۆی کێش دەکات.
گرووپێکی ٣٠ کەسی سروشتدۆستان کە لە پارێزگا جیاجیاکانی تورکیا کۆببوونەوە، لەچوارچێوەی گەشتەکەدا سەرەتا سەردانی ناوچەی گوڵە شلێرەکانیان کرد، دواتر بەپێ چوونە لای تاڤگەی کاڤاڵ لە دامێنی چیای کاتۆ و وێنەی دیمە سروشتییەکانیان گرت.
ئەندامی یانەی شاخەوانیی و وەرزشەکانی ناو سروشتی هەکاری، غیاسەدین تاتڵی باسی لەوە کرد کە هەوڵدەدەن هەم گەشتیاری ناوخۆیی و هەم بیانی بهێننە ناوچەکە.
غیاسەدین تاتڵی باسی لەوەش کرد کە بەباشترین شێوە میوانداری لە گەشتیارەکان دەکەن و گوتی: "کاروانی ئەو گەشتیارانەی هاتن بۆ هەکاری سەردانی ئەو شوێنانەیان کرد کە دیمەنی سروشتی نایابیان هەیە. من رێبەری گرووپێکی ٣٠ کەسیی سروشتدۆستانم کرد، هەلی ئەوەم هەبوو شوێنەوارە مێژووییەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەکاری-یان پێنیشان بدەم. سروشتدۆستان سەرسامبوون بە دیمەنە جوانەکانی شارەکە".