Merve Özlem Çakır
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا، بڕیاری بلۆککردنی سامانی هەشت کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە.
"بڕیاری بلۆککردنی سامان" کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینە و داراییەوە ئامادە کرابوو لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە.
بەمپێیەش لە چوارچێوەی یاسای رێگریکردن لە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ تیرۆر، سامانی هەریەکە لە عەبدولسەمەد چەلیک، عامر ئۆنای، ئەنساری ئەرسۆی، محەمەد کۆرکماز، موراد دەمیر، سەڤدا ڤوراڵ، سینان ئۆکسوز و تارکان نیغدەلیئۆغڵو لە تورکیا بلۆک کرا.