Mümin Altaş
14 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) بەناو بەرپرس لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە، عەبدولقەهار کاراساچ کە شەش ساڵ لەمەوبەر رێنمایی دابوو بە تیرۆریستان پەلاماری دادگای ئیزمیر بدەن و لە ئاکامی پەلامارەکەدا کارمەندی پۆلیس، فەتحی شەکین شەهید بوو؛ لە باکووری عێراق لە چالاکی خست.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان عەبدولقەهار کاراساچ کە ناوی نهێنی "ئالیشەر چیا"یە و دەرکەوتبوو ئەو رێنمایی دابوو بۆ ئەو پەلامارەی لە ٢٠١٧ کرایە سەر دادگای ئیزمیر و لە ئاکامی پەلامارەکەدا پەلامارەکەدا کارمەندی پۆلیس، فەتحی شەکین و نووسەری تۆمارەوان، موسا جان شەهید بوون لەلایەن میتەوە خرابووە ژێر چاودێری.
ئەم تیرۆریستە کە ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراواندایە، دەرکەوتبوو وەک بەناو بەرپرسی یەکەی هێزی تایبەتی رێکخراوەکە چالاکی ئەنجام داوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
ئاماژە بەوە دەدرێت عەبدولقەهار کاراساچ کە بەشداری لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا کردووە لە باکووری عێراق و سووریا، لە ناوخۆی تورکیا پلانداڕێژەر و جێبەجێکاری ئەنجامدانی پەلامارەکان بووە بە درۆن.