Abdullah Shukur
11 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەی گرووپی چاکسازی یەکێتی ئەورووپا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
داودئۆغڵو لەبارەی جێگۆرکێیی یەکەی سەربازیی تورکیا لە نزیک موسڵ گوتی: " تورکیا لە چوارچێوەی بنەماکانی خۆی پاڵپشتی عێراقی کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش. ھەر لە سەرەتای ھەڕەشەی داعش. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەبووە. لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندیەش ساڵی رابڕدوو، بەرێز عەبادی لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ھاوکات لە سەردانەکەی من بۆ بەغدا تاوتوێی ئەم شتەنەمان کرد. بۆ ئەمەش چەند فڕۆکەیەکی پاڵپشتیمان بۆ حکوومەتی ناوەندی و ھاوکات بۆ ھەولێر ناردووە. بۆیە کارەکان ماوەیەکی دەستی پێ کردووە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا زیاتر گوتیشی: "ئێمە ناوچەیەکی مەشقمان ھەیە کە ھەمان ئەرک دەبینێت و ھەمان ئامانجی ھەیە. لێرەدا زیاتر لە دوو ھەزار کەس کە دەبنە ئەندامی سوپای گاردی نیشتمانی موسڵ و ھاوڵاتی عێراقی بوونی ھەیە. ئەو برادەرانە ھەن کە بۆ ئاسایشی عێراقی ھەوڵدەدەن. ئەمە شاراوە نییە. وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی ناوچەکەی کردووە. ھاوکات ھەوڵی ئەوە دەدرێت کە گوایە تورکیا چالاکی شاراوە لەم ناوچەیە بەرێوە دەبات ئەمەش راست نییە".