aa
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
کاستامۆنو - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گۆڕەپانی کوزەیکەنت لە کاستامۆنو، گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوان کرد.
لە میانی گوتارەکەیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "حساباته‌كانی سه‌ر توركیا دوێنێ چی بووبێت ئه‌مڕۆش هەمان شتە. چونكه تورك هه‌مان توركه. دوژمنه‌كانیشی هه‌مان دوژمنن".
هەروەها گوتی: "جارێک لە رێگەی پەکەکەی جوداخواز، جارێک بەفەتۆی قۆرخکار و جارێک بە داعش کە نازاندرێت چۆن درووستبووە لە رێگەی پرۆژە رێکخراوەکانەوە، ویسترا وڵاتەکەمان دیل بکرێت. بەڵام وازناهێنین. بۆ کوێ دەچن با بچن بەدوایانەوەین".
راشیگەیاند: "نه هێزه جیهانییه‌كان، نه به‌كرێگیراوه‌كانیان له‌ناوخۆدا، نه‌یانتوانی ئێمه بكه‌ن به به‌شێك له ئه‌جێنداكانی خۆیان".
ئه‌ردۆغان لەبارەی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییەوە دوا و رایگەیاند: "هه‌تا ئه‌م گیانه له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت پشتیوان به‌خوا ئێمه نابینه دیلی ئه‌وانه".
دواتر سه‌ركۆماری توركیا سەبارەت بەوانەی نرخی خۆراکیان بەرزکردووەتەوە رایگەیاند: "وانه‌ی پێویستی ئه‌وانه‌مان دادا كه له بواری خۆراكدا تیرۆر ئه‌نجام ده‌دەن. بابزانین كێ لهڕیزهكهدایه. چی دەكه‌ن با بیكه‌ن. ئێمه له‌م رێگایه ناگه‌ڕێینه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌و رۆژه‌ی توركیامان گەیاندە نێو ١٠ به‌هێزترین ئابووریی جیهان، پشتیوان به‌خوا هه‌موو شتێك زۆر جیاواز ده‌بێت. ٣١ی ئادار خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ ده‌بێت له‌م رێپێوانه پیرۆزه‌دا".