Barış Gündoğan
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
کاستامونۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "حساباتەکانی سەر تورکیا دوێنێ چۆن بووبێت ئەمڕۆش ھەروایە. چونکە تورکەکە ھەمان تورکە. دوژمنەکانیش ھەمان دوژمنن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "نە ھێزە جیھانییەکان، نە بەکرێگیراوەکانیان لەناوخۆدا، نەیانتوانی ئێمە بکەن بە بەشێک لە ئەجێنداکانی خۆیان".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو رۆژەی تورکیامان بەرزکردەوە بۆ نێو ١٠ بەھێزترین ئابووریی جیھان، پشتیوان بەخوا ھەموو شتێک زۆر جیاواز دەبێت. ٣١ی ئادار خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ دەبێت لەم رێپێوانە پیرۆزەدا".