Sarp Özer
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
لە راگەیەنراوێکی سوپای تورکیادا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان بۆ سەر هەریەک لە شنگال و کاراچۆغ: ''بەر لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان، پەیوەندیی بە نوێنەرە سەربازیی و مەدەنییەکانی وڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کراوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەدا کە پێشتر لەسەری رێککەوتووین، دراوەتێ. بە مەبەستی زیان نەگەیاندن لە لایەن سوپای تورکیاوە بە هاووڵاتییانی سڤیل و کارمەندانی وڵاتانی دیکە کە رەنگە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووبن، هەموو جۆرە رێوشوێنێک گیراوەتە بەر و ئەوپەڕی هەستیاریی لەوبارەیەوە نیشاندراوە''.
راگهیهنراوهكه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی دژی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له چیای شنگال له عێراق و چیای کاراچۆغ له سووریا وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسراوه،
''بەر لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان، پەیوەندیی بە نوێنەرە سەربازیی و مەدەنییەکانی وڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کراوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەدا کە پێشتر لەسەری رێککەوتووین، دراوەتێ. بە مەبەستی زیان نەگەیاندن لە لایەن سوپای تورکیاوە بە هاووڵاتییانی سڤیل و کارمەندانی وڵاتانی دیکە کە رەنگە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووبن، هەموو جۆرە رێوشوێنێک گیراوەتە بەر و ئەوپەڕی هەستیاریی لەوبارەیەوە نیشاندراوە''.
له لایه‌ن ته‌واوی ئه‌ندامانی سوپای توركیا و هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، له ناوخۆی سنووره‌كانی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیش به شێوه‌یه‌كی پێداگریانه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش تا له‌ناوبردنی دوواین تیرۆریست به هه‌مان پێداگریه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.