Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
سوچی - AA
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:
"له سهردەمێكدا ده‌ژین كه به‌رپرسیارێتی گرنگمان له‌سه‌ر شانه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا و توركیا لێره ده‌ینێن قه‌ده‌ری ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت".
- سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین:
"به‌ڕێز سهركۆمار، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه جارێكی دیكه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-توركیا، ده‌بێته خاوه‌نی كاركته‌رێكی تایبه‌ت. به‌خێربێن بۆ رووسیا".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له سهردەمێكدا ده‌ژین كه به‌رپرسیارێتی گرنگمان له‌سه‌ر شانه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا و توركیا لێره ده‌ینێن قه‌ده‌ری ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین كۆبوونهوهیەکی دووقۆڵییان له میوانخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی رووسیا لە شاری سوچی سازکرد.
شاندی توركیا پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و جێگری سكرتێری گشتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و راوێژكاری میت، هاكان فیدان. شاندی رووسیاش پێكهاتووه له وه‌زیری ده‌ره‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگری، سێرگی شۆیگو و راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ.
پێش كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكه، هه‌ردوو سه‌رۆك سڵاویان له یه‌كتر كرد و گفتوگۆیان كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به گوتنی "به تایبه‌تی زۆر سوپاسی دۆستی به‌هادارمان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م بانگهێشته و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ رووسیای فیدراڵ‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان و كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و، گوتی: "له سهردەمێكدا ده‌ژین كه به‌رپرسیارێتی گرنگمان له‌سه‌ر شانه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا و توركیا لێره ده‌ینێن قه‌ده‌ری ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت".
- "په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا - توركیا خاوه‌نی كاراكته‌رێكی تایبه‌ته"
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینیش رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا - توركیا خاوه‌نی كاراكته‌رێكی تایبه‌ته و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگهێشتهكهتان نه‌شكاند و هاتن بۆ سۆچی، سوپاستان ده‌كه‌ین. په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌و شێوه‌یه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین به‌رده‌وامه. خۆشحاڵم کە له‌م دیداره‌دا كه له مه‌یدانی كاره‌كانماندا كۆیكردووینهتهوه، هه‌لی تاوتوێكردنی بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كان به تایبه‌تی بابه‌تی سووریامان ده‌ستده‌كه‌وێت".
ڤلادیمیر پوتین گوتی: "به‌رێز سهركۆمار، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه جارێكی دیكه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا - توركیا، ده‌بێته خاوه‌نی كاركته‌رێكی تایبه‌ت. به‌خێربێن بۆ رووسیا".
ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌كه‌ی توركیاوه پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان كرد و گوتی: "به‌ره‌وپێشچوونی دۆخی سیاسیی ناوخۆی توركیا، كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا - توركیا ده‌بێت. چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌یده‌ین، خاوه‌نی گرنگیی ستراتیجییه و پێویستی به واژووی پهرلهمانهكانمانه".