Nazlı Yüzbaşıoğlu,Barış Seçkin
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگەیاند کە وڵاتەکەی هاوبه‌شی پڕۆژه بڕیاره‌كه (پڕۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات) بوو، به‌ڵام دهرفهتهکە له‌ده‌ست درا.
حامی ئاكسۆی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ زانیاریدان به رۆژنامه‌وانان رێكخرابوو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داره‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گوتی: "پڕۆژه‌بڕیارێك پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كراوه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه. ئێمه‌ش هاوبه‌شی پڕۆژه بڕیاره‌كه بووین. ئه‌م پڕۆژه بڕیاره داوای چیی ده‌كرد؟، دامه‌زراندنی میكانیزمێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه كیمیاییه‌كه، به‌ڵام ڤیتۆ كرا. ئێمه ئه‌م ڤیتۆكردنه به هه‌لێكی زۆر گرنگ ده‌زانین كه له‌ده‌ستدراوه".
حامی ئاكسۆی جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی قبووڵ ناكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فه‌ڕه‌نسا هه‌نگاوێكی ناوه له هاوپه‌یمانییەتی ناوه‌شێته‌وه و گوتی: "په‌یامی ئێمه بۆ فه‌ڕه‌نسا زۆر روونه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌باره‌ی سووریاوه هه‌ماهه‌نگی و دیالۆگمان به‌رده‌وامی پێ بده‌ین، پێویسته له‌باره‌ی بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه بگه‌ینه هاوڕاییه‌ك. رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن له سووریا، واتا رێكخراوێكی تیرۆريستییه. ناكرێت په‌یه‌ده/یه‌په‌گه هاوبه‌ش بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
حامی ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه له زیانی توركیا و ناوچهكهدایهوه و گوتی: "به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا ده‌سته‌واژه‌ی كانتۆنی عه‌فرین-یان به‌كارهێنا. ئه‌م ئیفاده‌یه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. وه‌زیره به‌ڕێزه‌كه‌مان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌مه‌ی به هاوتا فهڕەنسییهكهی راگه‌یاندووه".