Yusuf Aydın Deniz,1 23
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره -
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باشكهنترای وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كایاش له ئه‌نقه‌ره، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند کە له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زهتونهوه، چوار هه‌زار و 123 تیرۆریست له چالاكی خراون و گوتی: "ده‌كرێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان سنووری هه‌بێت، به‌ڵام سنوور ناخه‌ینه ناخمانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه له‌هه‌ركوێیه‌ك برایه‌كمان هه‌بێت، كاتێك پێویستی پێمان بوو، ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه لای".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئه‌من و ئاسایش بگه‌یه‌نینه ئیدلب، ته‌ل رفعه‌ت، منبج، عه‌ین عه‌ره‌ب، ته‌ل ئه‌بیه‌ز، راس عێن، قامیشلو-ش و هه‌موو سووریه‌كان به ماڵ و حاڵی خۆیان شاد بكەنه‌وه و گوتی: "نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به هێزی سه‌ربازی ده‌نازن، ده‌یانه‌وێت سووریا بكه‌نه مه‌یدانی زۆرانبازی. ئه‌گه‌ر پێیان وابێت ده‌توانن تیرۆریستانی په‌یه‌ده رزگاربكه‌ن، زۆر به‌هه‌ڵه‌داچوون. ئێمه هه‌ر تیرۆریستێكی په‌یه‌ده به‌هه‌موو جۆرێك بێت، له‌ناوده‌به‌ین".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پوتین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌دات و دیسانه‌وه له‌باره‌ی چۆنیەتی راگرتنی كۆمه‌ڵكوژی به (چه‌كی) كیمیایی له‌گه‌ڵی ده‌دوێت.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت ئیدی ئه‌و شانۆیه‌ی له سووریا و عێراق هه‌یه وه‌لابنێن و ماسكی سه‌ر روویان لا بده‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا تا ئه‌و كاته‌ی خاكی سووریا بۆ هه‌مووان ئارام ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كانیان له‌و وڵاته و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌ڕوونی بیڵێین، ته‌نها توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا راستگۆبووه. تاكه وڵات كه ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ سووریا گێڕاوه‌ته‌وه توركیایه. جگه له ئێمه، هه‌ر هێزێك له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی سووریا بوونی هه‌بێت، ئه‌و شوێنه سته‌م و نائارامی و كاولكاریی تێدایه".
ئه‌ردۆغان تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ئه‌سه‌دی خوێن‌ڕێژ ده‌كه‌ن له هه‌ڵه‌دان و گوتی: "ئه‌وانه‌ی پشتگیریی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده ده‌كه‌ن له هه‌ڵه‌دان. ئێمه تا كۆتایی به‌ره‌نگاری هه‌ردوو هه‌ڵه‌كه ده‌بینه‌وه".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی خسته روو كه به دڵنیاییه‌وه ناكرێت هه‌رگیز بیر له‌وه بكه‌نه‌وه رووی چه‌ك له سه‌ربازانی هاوپه‌یمانانیان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك دۆست پێشنیاز ده‌كه‌ن سه‌ربازانی ئه‌و وڵاتانه زۆر نزیك له ته‌نیشت تیرۆریستانی په‌یه‌ده‌وه رانه‌وه‌ستن.
له‌باره‌ی گوشاره ئابوورییهكانیشهوه سەرکۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن تیرۆری ئابووری له وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ن هه‌ڵه ده‌كه‌ن و كه كاتی خۆی هات لێتان ده‌پرسرێته‌وه. هیچ خه‌متان نه‌بێت و گوێ مه‌ده‌نه ئه‌وانه‌ی له‌ملا و ئه‌ولا ده‌یبیستن. توركیا به دڵنیاییه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چێت. ناتوانن به به‌های دراو وانه‌ی ئێمه دابده‌ن. با چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان بكه‌ن. ئێمه سوورین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێگای خۆمان".
سه‌باره‌ت به كه‌ناڵی ئیستانبوڵیش سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "دروستكردنی كه‌ناڵی ئیستانبوڵ ده‌بێت هه‌ر ئه‌نجامبدرێت. دواین رووداوی گه‌رووی ئیستانبوڵ ده‌ریده‌خات كه ئه‌مه چه‌ند گرنگه. پێویسته ئه‌م ته‌نده‌ره به‌زوویی كاری بۆ بكرێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆتایی گوتهكانیشیدا رایگه‌یاند کە هاتوچۆكردن له رێگای ترامی باشكهنترای (له ئه‌نقه‌ره) تاكو ٢٤ی مانگ بێبه‌رامبه‌ره.