Aynur Ekiz,Yıldız Nevin Gündoğmuş,Sertan Ergit
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیاری ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژادنه‌كانی سهركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كه 24ی حوزه‌یرانی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو له ژماره‌ی دووباره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
له ناوخۆی توركیادا له كۆی 56 ملیۆن و 322 هه‌زار و 632 ده‌نگده‌ری تۆماركراو له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا، 49 ملیۆن و 671 هه‌زار و 344یان دهنگیانداوە. له‌و ده‌نگانه‌ش 48 ملیۆن و 562 هه‌زار و 84 ده‌نگیان ئه‌ژماركراو، یەک ملیۆن و 109 هه‌زار و 260 ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوو. رێژه‌ی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، لەسەدا 88،19 بوو.
به‌پێی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنەکان، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوخۆی وڵات 25 ملیۆن و 436 هه‌زار و 238 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، 807 هه‌زار و 974 ده‌نگ و له ده‌روازه گومركییه‌كان، 86 هه‌زار و 611 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە كه تێكڕای ده‌نگه‌كانی گه‌یشتووەته، 26 ملیۆن و 330 هه‌زار و 823 ده‌نگ (لەسەدا 52،59) و به سهركۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
كاندیده‌كانی دیكه، موحه‌ڕه‌م ئینجه له ناوخۆی وڵات، 14 ملیۆن و 951 هه‌زار و 788 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، 328 هه‌زار و 934 ده‌نگ و له ده‌روازه گومركییه‌كان، 59 هه‌زار و 599 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە. كه تێكڕا ده‌نگه‌كانی گه‌یشتووەته 15 ملیۆن و 340 هه‌زار و 321 ده‌نگ (لەسەدا 30،64).
مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر له ناوخۆی وڵات، سێ ملیۆن و 603 هه‌زار و 858 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له ناوخۆی وڵات، چوار ملیۆن و 39 هه‌زار و 390 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 157 هه‌زار و 111 ده‌نگ.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، ئاك پارتی تێكڕا به به‌ده‌ستهێنانی 21 ملیۆن و 338 هه‌زار و 693 ده‌نگ (لەسەدا 42،56)، 295 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، جه‌هه‌په به 11 ملیۆن و 354 هه‌زار و 190 ده‌نگ (لەسەدا 22،65)، 146 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، مه‌هه‌په به پێنج ملیۆن و 565 هه‌زار و 331 ده‌نگ (لەسەدا 11،10)، 49 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، هه‌ده‌په به پێنج ملیۆن و 867 هه‌زار و 302 ده‌نگ (لەسەدا 11،70)، 67 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، ئییی پارتی به چوار ملیۆن و 993 هه‌زار و 479 ده‌نگ (لەسەدا 9،96)، 43 كورسی به‌ده‌ستهێناوە.