Sangar Hamad Azeez
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
ئەرزەڕووم - AA
سەبارەت بە دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەلایەن دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، بەربژێری سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر لیستی جەهەپە موحەرەم ئینجە گوتی: "خێری پێوەبێت بۆ نیشتمان. هەڵبژاردنەکان کۆتاییان هات. بەم زووانە هەڵبژاردنی نوێ هەن، هەڵبژاردنی ناوخۆیی. ئامادەکاری دەکەین و کەم و کوڕییەکانمان چاک دەکەینەوە. دیموکراسییەت بەم شێوەیەیە".
ئینجە کە بەسەردانێک لە شاری ئەرزڕوومە، لەو ئوتێلەی کە تیایدا دەحەسەێتەوە، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
ناوبراو لەکاتی جێهێشتنی ئوتێلەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خێری پێوەبێت بۆ نیشتمان. هەڵبژاردنەکان کۆتاییان هات. لەم زووانە هەڵبژاردنی نوێ هەن، هەڵبژاردنی ناوخۆیی. ئامادەکاری دەکەین و کەم و کوڕییەکانمان چاک دەکەینەوە. دیموکراسییەت بەم شێوەیەیە. دوای ئەوەی هێزی خۆت دەزانێت کاردەکەیت بۆ ئەوەی بەهێزتر ببێت، ئێمەش هەر ئەوە دەکەین".