Sangar Hamad Azeez
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەعدی گوڤەن: "سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار و ٨٢٣ دەنگی هێناوە کە دەکاتە لەسەدا ٥٢،٥٩ی دەنگەکان".
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەعدی گوڤەن لە کۆنگرەیەیکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای راگەیاند.
ناوبراو گوتی: "سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار و ٨٢٣ دەنگی هێناوە کە دەکاتە لەسەدا ٥٢،٥٩ی دەنگەکان".
گوڤەن رایگەیاند بە پێی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، محەڕەم ئینجە ٣٠.٦٤، ئاکشەنەر ٧.٢٩، دەمیرتاش ٨.٤٠، کەرەموڵائۆغڵو ٠.٨٩ و پرینچەک ٠.٢٠ لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
سەبارەت بە کۆی گشتی دەنگەکان، سەعدی گوڤەن گوتی: "بە پێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تورکیا، ئاکپارتی لەسەدا ٤٢.٥٦ و مەهەپە لەدەسەدا ١١.١٠ و جەهەپە لەسەدا ٢٢.٦٥ و هەدەپە لەسەدا ١١.٧٠ و ئی پارتی لەسەدا ٩.٩٦ی کۆی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەبارەی ژمارەی کورسی فڕاکسیۆنەکانیش گوتی، بەگوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئاکپارتی ٢٩٥، جەهەپە ١٤٦ هەدەپە ٦٧ ، مەهەپە ٤٩ ئیی پارتی ٤٣ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە.
گوڤەن گوتیشی: "کۆنووسی کۆتایی لەبارەی ئەنجامی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرکۆمار ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قەهرەمان دەکرێت".