İlkay Güder
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا رایگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری شه‌رعیدا به‌رپه‌رچی ئه‌و ده‌سترێژی گوللـەیه دراوه‌ته‌وه كه له سووریاوه كرایه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سنووریی له شارۆچكه‌ی ئاكچاکكالهی ئورفا و، سێ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه له‌چالاكی خراون".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوە كه له به‌ری سووریاوه ده‌سترێژی گوللـە كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سنووریی له شارۆچكه‌ی ئاكچاکكالهی ئورفا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری شه‌رعیدا به‌رپه‌رچی ئه‌و ده‌سترێژی گوللـەیه دراوه‌ته‌وه و، سێ ئه‌ندامی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه له‌چالاكی خراون.