Muhammet Ali Kemal
27 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
پاسێک، کە بەنیاز بوو لە کاستامۆنوەوە بۆ ئەنقەرە بچێت، لە شارۆچکەی کالەجیک وەرگەڕا و لە ئاکامدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسەکە کاتژمێر ٠٠:٣٠ لە کاستامۆنوەوە بەڕێکەوتووە و دەورووبەری کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی گەیشتووەتە شارۆچکەی کالەجیک، دوای ئەوەش کە شۆفێرەکەی لە دووڕیانی چانکری-چاندر کۆنترۆڵی لەدەستداوە، پاسەکە لەرێگاکە لایداوە و وەرگەڕاوە.
لە ئاکامی ئەو رووداوەدا، ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ کەسی دیکە برینداربوون کە برینی ١١یان سەختە. دوای رووداوەکەش بریندارەکان لەرێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی کرککالە و ئەنقەرە.
لەراگەیەنراوێکێشدا کە لەلایەن پارێزگای ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە رووداوەکە بەهۆی خەو لێکەوتنی شۆفێرەکەوە روویداوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.