Abdullah Shukur
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی ئامادەیی زانستە ئیسلامییەکان کە لە یاریگای قاسم پاشا بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش دەکات.
ئەردۆغان لەبارەی قوتابیانی ئامادەیی زانسە ئیسلامییەکان گوتی: "ناکرێت و نابێت ئەوانەی کە لە ئامادەیی زانستە ئیسلامییەکانن، ھیچ پەیوەندییەکیان بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ماف خواردن، نا دادپەروەریی، بێ یاسایی و ھیچ کارێکی ناڕەواوە ھەبێت. ھەر لەبەرئەوەیە کە چەتە ناپاکەکانی وەک فەتۆ نەیاتتوانیوە زەمینەی سوود وەرگرتنیان لە کەسانی ئێرە بۆ بڕەخسێت".
ئەردۆغان لەبارەی دووبارە پێشخستنەوەی ئامادەیی زانسە ئیسلامییەکان گوتی: "ئەو شوورەییەی جیاکاریمان لە بیرنەکردووە و نایکەین کە بەرامبەر ئامادەیی زانستە ئیسلامییەکان کرا بەمەبەستی تەواو ئیفلیج کردنی سیستەمی پەروەردەی پیشەیی. ئەو شوورەییە کە بەرھەمی سەردەمی ٢٨ی شوباتە ئێمە ھەڵمان گرت. وەک گەل ھەموو بەیەکەوە ئەو زنجیرانەمان پساند کە لە دەرگای خوێندنگەکان درابوون کە بەھۆیەوە ژمارەی خوێندکاران لە ٦٠٠ ھەزارەوە کرابوو بە ٦٠ ھەزار. ئومیدەکانمان زیندوو کردەوە کە ماوەی سەدەیەکە چرۆیان کردووە. دووبارە نەوەی گەلەکەمان ئاشناکردەوە بە بەھا، مێژوو و کولتوورەکەی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دەنگۆکانی پەیوەندیدار بە تۆمارکردنی ناوی قوتابیان لە ئامادەییەکانی زانستە ئیسلامییەکان گوتی: "ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن قوتابیان بە زۆر ناویان لە ئامادەیی زانستە ئیسلامییەکان تۆمار دەکرێت و قوتابخانەکان بە گوشار دەکرێنە ئامادەیی زانستە ئیسلامییەکان، درۆن، ھەڵەن، بەمەبەستن. بەر لەھەموو کەس من بەرامبەریان دەوەستمەوە. چونکە ئەوان گوشار دەخەنە سەر خەڵک و فاشیستن، ھەموو کەس وەک خۆیان دەبینن. ئێمە ھەرگیز کارمان بە زۆری و گوشارخستنە سەر نییە و نابێت. رەوشەکە دیارە بۆ ئەو کەسانەی چاویان کراوەیە. ئەوانەی بیرکردنەوەیان دانەخراوە و راستییەکەیان لەبەرچاوە. ئامادەییە زانستە ئیسلامییەکان بەرھەمی بەزۆری و گوشار نین، بەرھەمی گرێدانی دڵن".