Ramal Abdullah Mahmood
27 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، پوتین پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئاک پارتی.
لە پەیوەندییەک تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و پوتین وێڕای تیشک خستنەسەر چڕکردنەوەی هەنگاوەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، هاوکات تێڕوانینی خۆیان لەبارەی پرسی سووریاوە خستووەتە روو.
ئەردۆغان و پوتین سەرنجیان خستووەتە سەر پەلەکردن لە قۆناغی راگەیاندنی ناوچەکانی دوور لە پێکدادان لە سووریا.