Ömer Yasin Ergin,Aydın Arik
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
دیاربەکر - AA
لە پاش ٢٧ کاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٧،٧ پلە قەزای پازارجیکی پارێزگای مەڕەشی هەژاند و ١٠ پارێزگای دیکەی گرتەوە، لە پارێزگای دیاربەکر کەسێک بە برینداری رزگار کرا.
بەمەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتبوونە ژێر داروپەردووی رووخاوی ئەو باڵەخانانەی لە پارێزگاکە بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەکەوە رووخاون، تیمەکانی ئافاد، فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستیی، پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.
لە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی شەو و رۆژی تیمەکان، لە پاش ٢٧ کاتژمێر کەسێک بەناوی محەمەد سولەیمان پەکیانک ٣٠ ساڵان بە برینداری رزگار کرا و پاش چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.