Fırat Taşdemir
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
فەرمانگەی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)رایگەیاند کە دوای ئەو بوومەلەرزەی لە مەڕەش رووی دا و ١٠ پارێزگای تورکیای گرتەوە، ١٣ هەزار و ٧٤٠ کارمەندی گەڕان و رزگارکردنی ئەرکدار کردووە.
فەرمانگەی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە ٣٦٠ ئۆتۆمبێل و سێ هەزار و ٣٦١ ئامێری کار رەوانەی ئەو ناوچانە کراون کە بوومەلەرزەکە گرتوونیەتەوە. رەوانەکردنی کارمەندان و ئۆتۆمبێلەکان بە درێژایی شەو بەردەوام بووە. بە مەبەستی پشتیوانی دەروونیی کۆمەڵایەتییش چوار بنکەی خزمەتگوزاری گەڕۆک، هەزار و ٣٢٢ کارمەندی ئەم بوارە و ١٠٠ ئۆتۆمبێل رەوانەی ناوچەکان کراون.
لەلایەن مانگی سووری تورکی و رێکخراوە خێرخوازییەکانی دیکەیشەوە شۆرباو، چێشتی گەرم، پێداویستییەکانی خواردن و بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەدا دابەش دەکرێت.
هەروەها ٣٠٠ هەزار بەتانی، خیوەت بۆ ٤١ هەزار و ٥٠٤ خانەوادە، ١٠١ هەزار و ٧٣٨ پێداویستییەکانی جێخەو، چوار هەزار و ٦٠٢ سێتی پێداویستییەکانی چێشتخانە، سێ هەزار و ٧٦١ گەرمکەرەوە، چوار هەزار و ٤٥٢ بوتڵی گاز، ٥٥٧ کابینە و ٧٤٧ خیوەتی ١١٢ بە دوو مەتر دووجایی رەوانەی ناوچەکان کراون.