Orhan Yoldaş,Mehmet Akif Parlak,Tunahan Akgün,Müslüm Etgü,Yasin Dikme
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
عەنتاب – AA
کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کە دوای ئەو بوومەلەرزەی لە مەڕەش رووی دا، بەمەبەستی دۆزینەوە، دەرهێنانەوە و رزگارکردنی ئەو کەسانە دەستی پێ کردووە کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە لە عەنتاب، مەڕەش، ئادیامان، ماڵاتیا و ئورفا بەردەوامن.
تیمەکانی فەرمانگەی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD، تیمی فریاگوزاری تەندروستیی نیشتمانی UMKE، تیمی فریاگوزاری خێرا، پۆلیس و جەندرمە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.
٢٤ کاترمێر بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیووە و کارەکانی گەڕان و پشکنینیش تاکوو بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوامن.
بەهۆی گەیشتنی تیمە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاکانی تورکیاوە لە شەودا، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن خێرایییان بەخۆیەوە بینی.
لە لایەکی دیکەوە بارینی بەفر بە شێوەیەکی چڕ لە شەودا لە ماڵاتیا، کارەکانی تیمەکانی زەحمەت کردووە.