Ömer Yasin Ergin,Aydın Arik
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
عەنتاب - AA
لە پاش ٢٨ کاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی بینایەک کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی پارێزگای مەڕەشی هەژاند و ١٠ پارێزگای دیکەی گرتەوە، لە پارێزگای دیاربەکر خانمێک بە برینداری رزگار کرا.
بەمەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتبوونە ژێر داروپەردووی رووخاوی ئەو باڵەخانانەی لە پارێزگاکە بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەکەوە رووخاون، تیمەکانی ئافاد، فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستیی، پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.
لە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی شەو و رۆژی تیمەکان، لە پاش ٢٨ کاتژمێر خانمێکی ٢٧ ساڵان بە برینداری رزگار کرا و پاش چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.