Abdullah Shukur
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن کابینەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن سەرۆکوەزیران، ئێدوارد فلیپ پێکھێنراوە، پەسند کرد.
سکرتێری گشتی کۆشکی ئیلیزێ، ئەلێکسیس کۆلەر، رایگەیاند کە کابینەی حکوومەتی فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ئێدوارد فلیپ کە لە ٢٢ وەزیر پێکھاتووە، پەسند کرا.
بەپێی ئەو لێدوانانەی کۆلەر لە کۆشکی ئیلیزێ، کابینەکە لە ١١ ئافرەت و ١١ پیاو پێکھاتووە، کە ناوی وەزیرەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- جێرارد کۆلۆمب، وەزیری ناوخۆ و کاروباری دەوڵەت.
- نیکۆلاس ھوڵۆت، وەزیری ژینگە و کاروباری دەوڵەت.
- فرانسوا بایرۆ، وەزیری داد و کاروباری دەوڵەت.
- سیلڤای گولارد، وەزیری بەرگری و کاروباری دەوڵەت.
- ژان لو دریان، وەزیری دەرەوە و ئەورووپا.
- ریچارد فێراند، وەزیری ھەماھەنگی.
- ئاگنێس بوزین، وەزیری تەندروستی و ھاریکاری.
- فرانسوا نایسن، وەزیری رۆشنبیری.
- برۆنۆ لی مایری، وەزیری ئابووری.
- موریال پێنیکاود، وەزیری کار.
- یان میشایل بلانکوێر، وەزیری پەروەردە.
- جاکیوس مێزارد، وەزیری کشتوکاڵ.
- جێرالد دەرمانین، وەزیری دارایی.
- فرێدریکێ ڤیدال، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە و پەرەپێدان.
- ئانیک گیراردین، وەزیری دەریاوانی.
- لاورا فلێسل، وەزیری وەرزش.
- ئێلیزابێت برۆنی، وەزیری بەرپرس لە کاروباری گواستنەوە.
- ماریال دێ سارنێز، وەزیری بەرپرس لە کاروباری یەکێتی ئەورووپا.
- کریستۆ کاستانەر،گوتەبێژی حکوومەت و وەزیری بەرپرس لە کاروباری پەرلەمان.
- مارلین شیاپا، وەزیری بەرپرس لە کاروباری یەکسانی ئافرەت و پیاو.
- سۆفی کلۆزەل، وەزیری بەرپرس لە کاروباری کەمئەندامان.
- مۆونیر مەھجوبی، وەزیری بەپرس لە کاروباری پێشھاتەکانی دیجیتالی.
راگەیەندرابوو کە دوینێ فلیپ کابینەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە ماکرۆن دەکات، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرێت کە بەھۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کابینەکە، ئێدوارد فلیپ ئەمڕۆ لیستی ئەندامانی کابینەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە ماکرۆن کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت کە سبەینێ کابینەی حکوومەت بە سەرۆکایەتی ماکرۆن یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
ھاووڵاتیانی فەڕەنسا لە ١١ی حوزەیران بە مەبەستی ھەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان، دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. بەم پێیەش ئەو پاڵێوراوانەی کە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بەدەستدەھێنن راستەوخۆ دەچنە نێو پەرلەمانەوە. بەڵام بۆ ئەو پاڵێوڕاوانەی کە دەنگی کەمتر لە سەدا ٥٠ بەدەستدەھێنن، خولی دووەمی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. لە پاڵ ئەمەش لە ١٨ی حوزەیران لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ئەو پاڵێوڕاوانەی کە سەدا ١٢،٥ یان زیاتریان بەدەسھێناوە دەتوانن دووبارە خۆیان بپاڵێونەوە.