Sayim Harmancı
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
هەکاری – AA
ئەو وەرزشوانانەی بەشداری دەکەن لە پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەر بەفر کە بڕیار وایە لە ٤ بۆ ٦ی شوبات لە قەزای یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگای هەکاری بەڕێوە بچێت، دوای تێپەڕینی کاتێکی زۆر بەو دەرفەتە شادبوونەوە کە خلیکسە لەسەر بەفر بکەن.
نزیکەی ٦٠ وەرزشوان کە لە ئامادەکاریدان بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە وێڕای کەشی بەفراوی و تەمومژ بۆ راهێنان خلیسکەی سەر بەفر لە نزیک گوندی کامشڵی ئەنجام دەدەن.
٢٨ وەرزشوانی دیکەیش کە بەهۆی نەبارینی بەفر بەپێی پێویست لە پارێزگای وان-ەوە هاتوون لە هەمان ناوچە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە.

بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی یوکسەکۆڤا، سامی کەسکین بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە کۆتایی هەفتە پێشبڕکێکە ئەنجام دەدرێت و نزیکەی ٥٠٠ وەرزشوان لە ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگاکانی تورکیاوە دێن و بەشداری تیادا دەکەن، گوتی: "بۆ یەکەمجارە قەزاکەمان میوانداری وەرزشوانانی زۆرێک لە پارێزگاکان دەکات. یەکەمجارە ئەم پێشبڕکێیە لێرە ئەنجام بدرێت".
مامۆستای وەرزش و راهێنەری تیپی خلیسکێنە، رۆژبین ئۆرەن بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە خۆشحاڵن بەوەی راهێنان لەسەر بەفر دەکەن، گوتی: "ئەمساڵ درەنگ بەفر باری، بەڵام ئەمە کێشەی بۆ ئامادەکارییەکانی ئێمە دروست نەکرد، چونکە لەسەر رێگاکان خلیسکەمان ئەنجام دەدا و بەسەر چیادا هەڵدەگەڕاین".

راهێنەری تیپی خلیسکێنە، خالیس کۆرکماز کە لە پارێزگای وان-ەوە هاتووە، ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی نەبارینی بەفر بەپێی پێویست لە یوکسەکۆڤا دەستیان کردووە بە ئامادەکارییەکان و راهێنان بۆ پێشبڕکێکە.
وەرشوانی میللیی، شیرین جانان ئاماژەی بەوە دا کە سێ ساڵە گرنگی دەدات بەم جۆرە وەرزشە و گوتی: "لە دۆخێکی سەختدا راهێنان دەکەین. بەفر دەبارێت و لەوانەیە بەفر بکەوێتە ناو چاومان".
وەرزشوانی میللیی، مەلیکە بیلیر ئاماژەی بەوە دا کە ١٣ ساڵە سەرقاڵە بەم جۆرە وەرزشە و بەمەبەستی هاوکاریکردنی راهێنەران هاتووەتە یوکسەکۆڤا.
وەرزشوان گۆکهان کاراکۆچ کە لە پارێزگای وان-ەوە هاتووە، سوپاسی پشتیوانییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئاسانکارییەکان، بەمەبەستی ئەنجامدانی راهێنان لە یوکسەکۆڤا.
