Ramal Mahmood
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە لە ٢٠ی ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت رێکس تیلەرسن:
- "دەبێت زۆر هەستیار بین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا. رووسیا مەترسی دەخاتە روو لەهەمبەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. تێگەیشتن لە هۆکاری ئەمەش زۆر سەخت نییە، دەیەوێت بەمە بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت. هەردوو وڵات پێویستە بە راشکاوی و بە دروستی گفتوگۆ بکەن".
- "دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا ئەم ئایینە ناوازەیە (ئیسلام) بناسم. لەبەرئەمە پێویستیمان بەجیاکارییە پێویستە پشتگیری ئەو موسوڵمانانە بکرێت کە توندڕەوی رەتدەکەنەوە".
کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە لە ٢٠ی ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت رێکس تیلەرسن، بەپێویستیزانی هەستیار بن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا و وڵاتان، رایگەیاند: "رووسیا مەترسی دەخاتە روو لەهەمبەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. تێگەیشتن لە هۆکاری ئەمەش زۆر سەخت نییە، دەیەوێت بەمە بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت. هەردوو وڵات پێویستە بە راشکاوی و بە دروستی گفتوگۆ بکەن".
دوای دیاریی کردنی تیلەرسن لەلایەن ترەمپەوە بۆ وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی، وەڵامی پرسیاری سیناتۆرانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکای لەبارەی سیاسەتی دەرەوە دایەوە.
سیناتۆران بەشێوەیەکی چڕ لەبارەی رووسیاوە پرسیاریان ئاراستەی تیلەرسن کرد.
تیلەرسن لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-رووسیاوە گوتی: "دەبێت زۆر هەستیار بین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا. رووسیا مەترسی دەخاتە روو لەهەمبەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. تێگەیشتن لە هۆکاری ئەمەش زۆر سەخت نییە، دەیەوێت بەمە بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت. هەردوو وڵات پێویستە بە راشکاوی و بە دروستی گفتوگۆ بکەن. رووسیا بە داگیرکردنی ئۆکرانیا و پشتگیریی کردنی هێزەکانی رژێم لە سووریا یاساکانی جەنگی پێشێل کرد. وڵاتانی هاوپەیمانمان لە ناتۆ مافی خۆیانە کە لەمبارەیەوە لە رووسیا نیگەران بن".
لەبەرامبەر پرسیاری سیناتۆری فلۆریدا مارکۆ روبیۆ کە پرسی "ئایا ڤلادیمیر پوتین لە سووریا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە؟" تیلەرسن بە هەستیارییەوە وەڵامی دایەوە و ئاماژەی بەوە دا کە بۆردومانکردنی حەلەب لەگەڵ پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە زانیاریی تەواوی لەبەردەست دا نییە تابتوانێت بڵێت وەک تاوانی جەنگ لە قەڵەمی دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بانگەشەکانی لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی رووسیا لە سووریا زۆر جدین و گوتی: "بەر لەوەی بگەینە ئەنجامێک لەمبارەیەوە، پێویستە دەستمان بگات بەزانیاری زۆر زیاتر".
لە وەڵامی پرسیاری "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی حەلەب لەلایەن رووسیاوە چۆن هەڵدەسەنگینیت؟" گوتی: "ئەم هەڵوێستە قبوڵ ناکرێت".
تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا کە تەنها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نا بەڵکو لەگەڵ موسڵمانانی زۆر شوێنی جیهان کۆبوونەتەوە. گوتی: "دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا ئەم ئایینە ناوازەیە بناسم. لەبەرئەمە پێویستیمان بەجیاکارییە پێویستە پشتگیری ئەو موسڵمانانە بکرێت کە توندڕەوی رەتدەکەنەوە".
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تەنها لە گۆڕەپانی شەڕدا سەرکەوتن بەسەر جەنگدا بەدەست ناهێنرێت، ئێستا کاتی ئەوەیە لە دەرەوەی گۆڕەپانی شەڕیش سەرکەوتن بەسەر جەنگدا بەدەست بهێنرێت. بەپێویستی زانی بیروبۆچوونەکان بەسەر جەنگدا سەرکەون، گوتی: "پەیوەندیدار بەمەوە، بەهێزترین هاوپەیمانمان ئەو کەسایەتییە ئاینیانە دەبن کە دەبنە دەنگی موسوڵمانانی میانڕەو".