Kemal Özdemir
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
دێرسم - AA
پارێزگای دێرسم كه به‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تیایدا ئه‌نجامدرا ناوبانگی ده‌ركرد و به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی له تیرۆر ئارامی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتوگوزار كه دوای قۆناغی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌ستی پێ كرد، بووه‌ته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی وه‌رزشدۆستانی سروشت و له ناوچه جیاوازه‌كانی توركیاوه سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌كانی سەوڵێدان و خلیسکێنە لەسەر پەت.
شاره‌كه كه سروشتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه و سه‌ركه‌وتووانه میوانداری زۆرێك له چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی وه‌ك وه‌رزشه نیشتمانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه به‌تایبه‌تی سەوڵێدان، له‌ڕووی وه‌رزشه ئاوی و سروشتییه‌كاندا له‌ڕووی بوون به شارێكی هاوچه‌رخ به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندایه.
ناوه‌ندی وه‌رزشه ئاوییه‌كانی شه‌هید قایمقام محه‌مه‌د فاتیح سافیتورك كه ١٠ كم له ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه دووره و له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانی وه‌رزشه سروشتییه‌كان له دێرسم بنیاتنراوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كرایه ناوه‌ندێكی سه‌رنجڕاكێش له بواره‌كانی وه‌رزشی سەوڵێدان، خلیسکێنە لەسەر پەت، كانۆ و كه‌مپ-دا و له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌شتیارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
بواری وه‌رزشی خلیسکێنە لەسەر پەت كه بورجه‌كه‌ی ١٢م به‌رزه و رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٣٠م درێژه، بووه‌ته شوێنێك كه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانیی سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان.

وه‌رزشه‌وانانی سەوڵێدان بۆ ئه‌نجامدانی وهرزشهكهیان روو له دۆڵی مونزور ده‌كه‌ن كه به رووباری مونزوردا ده‌یان كیلۆمەتر رێده‌كه‌ن و ساتێكی پڕ كه‌یف و خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشه سروشتییه‌كان و ئهدرێنالینی مونزور و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رزشه ئاوییه‌كان لە ناوه‌ندی وه‌رزشه ئاوییه‌كانی شه‌هید قایمقام محه‌مه‌د فاتیح سافیتورك، نازم ئارسڵان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه دێرسم به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا باڵی به‌سه‌ریدا كێشاوه بووه‌ته جێی سه‌رنجی وه‌رزشه‌وانان.
نازم ئارسڵان باسی له‌وه كرد كه شاره‌كه چه‌ند ساڵێكه بووه‌ته ماركه‌ی وه‌رزشی سەوڵێدان و گوتی: ''یه‌كه‌مجار له ساڵی ٢٠٠٦دا كاتێک ده‌ستمان كرد به وه‌رزشه‌كانی سروشت وه‌ك خه‌یاڵ وابوو لای خه‌ڵكی و گاڵته‌یان پێ ده‌كردین. چونكه ئه‌و كاته ١٠-٢٠ كه‌س وەرزشی سەوڵێدان-یان ده‌كرد. ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران. به‌تایبه‌تی ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ئه‌و وه‌رزشه‌یان كرد، خزمه‌تمان پێشكه‌ش به نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س كرد. رووباری مونزور درێژترین مه‌ودای ئه‌م وه‌رزشه‌یه له توركیا كه ٣٦ كم و ده‌توانرێت پێنج تا شەش كاتژمێر وەرزشی سەوڵێدانی تیادا بكرێت".