Necat Hazar,Emre Ilıkan
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
وان - AA
ته‌رمی كه‌سێكی دیكه له سه‌رنشینانی ئه‌و به‌له‌مه دۆزرایه‌وه كه له ٢٧ی حوزه‌یرانی رابردوودا، به‌هۆی ژێرئاوكهوتنهوه له ده‌ریاچه‌ی وان بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌له‌مه و سه‌رنشینه‌كانی كه له ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش چوونه ده‌ریاچه‌كه‌وه و ژێرئاوكه‌وتن، تیمه‌كانی جه‌ندرمه، تیمی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ژێر ده‌ریادا SAK، تیمی گه‌ڕان و رزگاركردنی جه‌ندرمه JAK و تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به به‌كارهێنانی ئامێری ROW له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان.
لە درێژه‌ی ههڵمهتهكانیاندا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كرده‌وه، تیمه‌كان تەرمێكی دیکەیان دۆزییەوە، به‌وه‌یش ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتە ٦٠ ته‌رم.
ته‌رمه‌كه به ئۆتۆمبێلی تایبەت، گواسترایه‌وه پزیشكی دادوه‌ریی.
- رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٧ی حوزه‌یرانی رابردوودا، سه‌دات و مه‌ده‌نی ئاكباش لەڕێگای به‌له‌مه‌كانی ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وتبوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌واڵیان نه‌بوو موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی له ونبوونیان ئاگاداركرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به كار كرد و له‌ڕێگای هێلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌مه‌كانه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان كرد، پاشان له ده‌ریاچه‌ی وان و ده‌ورووبه‌ری ته‌رمی ١٢ كه‌س دۆزرایه‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر به‌له‌مه‌كه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر له ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك دۆزرایه‌وه، هاوكات پێنج كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.