Sarp Özer
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری ناوخۆی لیبیا، فه‌تحی باشاغا و وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی ماڵتا، بايرۆن كاميليری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵییان ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری به‌رگریی توركیا، وه‌زیری ناوخۆی لیبیا و وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی ماڵتا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتنه ئه‌نقه‌ره.
خولوسی ئاكار له تەلاری وه‌زارەتی به‌رگریی به جیا جیا پێشوازی كرد له هه‌ریه‌ك له فەیحی باشاغا و بايرۆن كاميليری و بەرلە كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه به جیا له‌گه‌ڵیاندا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه دووقۆڵییەكانی خولوسی ئاکار، به به‌شداری هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی توركیا و وه‌زیری ناوخۆی لیبیا و وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی ماڵتا، كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا ئه‌و كارانه‌ی كه هاوكارن له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی و سه‌قامگیریی ناوچه‌ییدا، هەروەها تاوتوێكردنی هاریكاریی له بواری بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان و به‌رگریی و ئه‌منییدا، تاوتوێ کران.