Sertaç Bulur
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ده‌ست پێ كردنی ''ئۆپه‌راسیۆنی جیلۆ، هه‌وره‌بروسكه-٢''ی له هه‌كاری راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له رۆژه‌ڤی وڵات‌دا و له چالاكی خستنی چه‌كداره‌كانی كه له ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه، دوێنێ ''ئۆپه‌راسیۆنی جیلۆ، هه‌وره‌بروسكه-٢'' ده‌ستی پێ كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ئۆپهراسیۆنەکەدا، هه‌زار و ١٠٦ کارمەند له تیمه‌كانی هێزی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای هه‌كاری، كۆماندۆی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه، پۆلیسی تایبه‌ت و ئهمنییپارێز پێكهاتوون به‌شدارن و هاتووه؛ ''له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی جیلۆ، هه‌وره‌بروسكه-٢دا له هه‌كاری كاته‌كانی شه‌و، ئۆپه‌راسیۆنێكی پاڵپشت به هێزی ئاسمانیی كرایه سه‌ر چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و سێ تیرۆریست به چه‌كه‌كانیانه‌وه له چالاكی خران. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌وره‌بروسكه كه له ناوخۆی وڵات بۆ ته‌واو له‌ناوبردنی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن به پاڵپشتی گه‌ل پێداگرانه درێژه‌یان ده‌بێت''.