Zeynep Rakipoğlu
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: ''له لیبیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كاندا نین. هیچ بۆچوون، پلان و نیازێكمان نییه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا رووبه‌ڕوو ببینه‌وه. حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، له چوارچێوه‌ی به‌رگریی شه‌رعییدا مافی به‌رگریی كردن له خۆی هه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه توركیا بهردهامدهبێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئه‌و حكوومه‌ته''.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NTV، كاڵن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی وه‌تیه له لیبیا، كاڵن رایگه‌یاند: ''ئه‌وانه‌ی له لیبیا بانگه‌شه‌ی ئاگربه‌ست و ئاشتیی ده‌كه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی میتیگایان بۆردومانكرد. به‌و سه‌نگه‌رانه‌ی له سیرته و جوفره لێیانداوه به روونی نیازیان لێره‌دا خستووه‌ته‌ڕوو كه ده‌ڵێن ده‌بێت حكوومه‌تی لیبیا له‌ده‌ستی ئێمه‌دا بێت''.
كاڵن باسی له‌وه كرد كه توركیا به فه‌رمانی سه‌ركۆماره‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هاریكاریی و هاوكاری سه‌ربازیی كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانییدا كراوه له لیبیایه و، پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعیی كردووه و، گوتی: ''له‌و به‌رواره‌وه چه‌ند لایه‌نێك به‌وه زۆر ته‌نگه‌تاو بوون. چونكه چوونی توركیا بۆ ئه‌وێ هاوسه‌نگییه‌كی بۆ ئه‌و جه‌نگه دروست كرد. زۆرێك له هاوتا ئه‌ورووپی و ئه‌مریكییه‌كان له گفتوگۆی تایبهتهكانماندا دان به‌وه‌دا ده‌نێن. ئامانجی ئێمه له‌وێ ئه‌وه نییه دەستخۆشیمان لێبكرێت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یه. چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ش دیاره. له چوارچێوه‌ی یاساكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و یاسایانه‌ی له كۆنفرانسی به‌رلین ده‌ركران پێویسته پرۆسه‌ی سیاسیی له‌وێ به‌ره‌وپێش بچێت. له‌و رۆژه‌وه‌ی له نیسانی ٢٠١٩ه‌وه كه رێككه‌وتنی ئه‌بو زه‌بی كراوه حه‌فته‌ر تا ئێستا لایه‌نێك بووه كه ده‌یانجار رێككه‌وتنه‌كه و بانگه‌وازی ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا رێككه‌وتنی سیاسیی لیبیا كه له ٢٠١٥دا كراوه و به ''رێككه‌وتنی سه‌حرات'' ناسراوه. ئه‌وه رێككه‌وتنێكه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان له پۆسته‌كانیان بمێننه‌وه و پرۆسه‌ی سیاسیی به‌ره‌وپێش بچێت و كۆتایی به پێكدادانه سه‌ربازییه‌كان بهێنرێت. وه‌ك چۆن ئه‌وه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، نزیكه‌ی ٢-٣ مانگ پێش ئێستا حه‌فته‌ر هات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه دان به رێككه‌وتنی سهحراتدا نانێت و به ته‌نیا ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر حكوومه‌تی لیبیادا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ر ئه‌و لایه‌نه‌یه كه هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانی پێشێلكردووه پشتیوانانیشی كه میسر، ئیمارات، فه‌ڕه‌نسا و رووسیایه به‌شدارن له‌وه‌دا. هه‌رچه‌نده رووسه‌كان ده‌ڵێن 'ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان پێوه‌ی نییه. راسته‌وخۆ پشتیوانی ناكه‌ین'. فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش شتانی هاوشێوه ده‌ڵێن، به‌ڵام راستییه‌كانی ناو گۆڕه‌پانه‌كه ده‌زانین. كاتێ لێیان ده‌پرسیت كێ ئه‌م پرۆسه‌یه تێكده‌دات؟ بۆچی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان كۆنفرانسی به‌رلین جێبه‌جێ ناكرێن؟ وه‌ڵامه‌كه زۆر روونه. له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر په‌لاماردان و تۆمه‌تباركردنی توركیا. به‌تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا كه له‌م دوواییانه‌دا ئه‌و رێگه‌یه په‌یڕه‌و ده‌كات. لێدوانه‌كانی به‌ڕێز ماكرۆن ده‌رهه‌ق به توركیا و سه‌ركۆمارمان پێویسته كه‌مێك به پێچه‌وانه‌وه بخوێندرێته‌وه. ده‌بێت ئه‌وانه چ شتێك بشارنه‌وه؟''
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئاماژه‌ی میسر بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له لیبیا، كاڵن رایگه‌یاند: ''ئه‌و جۆره هه‌ڵوێست، هه‌ڕه‌شه و لێدوانانه هاوكاری پرۆسه‌كه نابن. له لیبیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كاندا نین. هیچ بۆچوون، پلان و نیازێكمان نییه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا رووبه‌ڕوو ببینه‌وه. حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، له چوارچێوه‌ی به‌رگریی شه‌رعییدا مافی به‌رگریی كردن له خۆی هه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه توركیا بهردهامدهبێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئه‌و حكوومه‌ته''.
ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر هێڵی سیرته-جوفره به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌نێو وێنه گه‌وره‌كه‌ی لیبیا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و، رایگه‌یاند: ''ماوه‌یه‌كه به پێشێلكردنی رێككه‌وتنی سه‌حرات به تایبه‌تی له جوفره په‌ناگه‌ی سه‌ربازیی و بنكه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره دروست ده‌كرێت. له‌وێ له رێگه‌ی واگنه‌ر و سه‌ربازانی به‌كرێگیراوی دیكه‌وه به پشتیوانی دارایی ئیمارات له رێگه‌ی هێزه میلیشیاییه‌كانه‌وه په‌ناگه‌ی سه‌ربازیی به‌رچاو دروست ده‌كرێت. له كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه درێژه‌یان هه‌یه هێشتا حكوومه‌تی ته‌بایی لیبیا و به ناڕاستهخۆییش توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه ئه‌مه شتێك نییه سه‌ری لێده‌ربكرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كات و په‌ناگه‌ی سه‌ربازیی دروست ده‌كات لایه‌نی حه‌فته‌ره و، قه‌ناعه‌تێك هه‌یه له تا دێت رون ده‌بێته‌وه كه له لیبیا حه‌فته‌ر نابێته موخاتهبێكی شه‌رعیی. پێشتر ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ردا له نزیكه‌وه كاری ده‌كرد، ئێستا ئه‌وانیش دووركه‌وتوونه‌ته‌وه. رووسه‌كان له دیداردان به‌ڵام پێش كۆنفرانسی به‌رلین حه‌فته‌ر چوونی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له رووسیا كرا ره‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌یش رووسه‌كانی خسته دۆخێكی سه‌خته‌وه. كاتێک ته‌ماشای ته‌واوی ئه‌و دیمه‌نه ده‌كه‌ین ئێمه نیازێكمان نییه وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میسر، فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی دیكه‌دا. به‌ڵام هه‌ركاتێ هێرش كرایه سه‌ر حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانیی ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كردوومانه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئه‌و حكوومه‌ته. پێویسته هه‌مووان ئه‌وه باش بزانن''.