Rewan Subhi
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، داوای له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتین كردووه ئه‌و 35 دیپلۆماتكارە ئهمریكیەی كه له رووسیا كار ده‌كه‌ن رەوانەی وڵاتەکەیان بكاته‌وه.
لاڤرۆڤ له‌دیمانه‌یه‌كیدا له كه‌ناڵی Rossiya-24 رایگه‌یاند، دانانی 72 كاتژمێر بۆ 35 دیپلۆماتكاری رووسی بۆ جێهێشتنی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباماوه به‌بێ به‌وه‌ڵام ناهێڵنه‌وه.
لاڤرۆڤ گوتی: "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پێشنیارمان كردووه بۆ سه‌رۆك پوتین 31 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی له مۆسكۆ و چواری دیكه له سان پیته‌رسبۆرگ رەوانەی وڵاتەکەیان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها داوامان لێكردووه به‌كارهێنانی ئه‌و دوو بینایه‌ی له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌مریكاوه له مۆسكۆ به‌كارده‌هێنرێت، قه‌ده‌غه بكات".
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌و دوو شوێنه ده‌كه‌ونه نزیك مۆسكۆ و له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیکترۆنی بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته، ماوه‌ی 72 كاتژمێری بۆ 35 دیپلۆماتكاری رووس داناوه ئه‌مریكا بهجێبهێڵن. هاوكات داوای كردووه دوو شوێن كه له ماریلاند و نیویۆرك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی رووسیاوه به‌كارده‌هێنرێت، چۆڵبكرێت.