Zana Natık Kerem
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ھەولێر – AA
لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو لە میانیدا دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بخرێتە دەنگدانەوە، گرژی درستبوو.
لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق رایگەیاند کە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆ پێی دراوە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دوا دەخات کە بەهۆیەوە گرژی لەناو ھۆڵی پەرلەماندا لەنێوان فراکیسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکیسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروست بوو.
ھاوکات لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دواخستنی دانیشتنەکەی راگەیاند، بەڵام بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار، یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی کاراکرایەوە.
نوێ دەکرێتەوە..