Mehmet Fatih Aslan
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
ئورفا - AA
لە ئورفا هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەى كە لە دارستانێكدا كەوتووەتەوە، درێژه‌ی هه‌یه.
ئاگر لە پاوانى سەر رێگاى گشتیی ئورفا-ماردين كەوتووەتەوە و بەرەو دارستانى كۆمەڵگەى عوسمانبهى زانكۆى حەڕان تەشەنەی كردووە.
تيمەكانى بەڕێوەبەرايەتى دارستان و ئاگركوژێنەوەى گەورەشارەوانى ئورفا به‌مه‌به‌ستی كوژاندنەوە و كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە رەوانەى ناوچەكە كراون.
شۆفڵ بۆ رێگرتن لە ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگرەكە بۆ ناوچەكانی نیشته‌جێبوون له ناوچەكە به‌كارهێنرا، هاوكات دانیشتوان هاوكارى تيمەكانى ئاگركوژێنەوەيان كردووه.
هێليكۆپتەرێك، ١٣ ئۆتۆمبيلى ئاگركوژێنەوە، سێ ئۆتۆمبیلی ئاوپرژێن و ژمارەيەك شۆفڵ سه‌رگه‌رمی كوژاندنەوەى ئاگرەكەن.