Abdullah Shukur
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاند كە چەكدارانی پەكەكە بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ھێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی جەندرمە لە شاری دیاربەكر و لە ئاكامدا سێ سەرباز گیانیان لە دەستدا و ٢٤ی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی كە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیادا بڵاوكراوەتەوە، سەعات ٢١:١٠ی دوێنێ هەینی چەكدارانی پەكەكە بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ھێرشیان كردووەتە سەر بنكەی جەندرمەی مێرمەر لەسەر رێگای دیاربەكر-لجێ.
راشگەیەنرا كە لە ئاكامی ھێرشەكەدا سێ سەرباز گیانیان لە دەستدا و ٢٤ی دیكەش بریندار بوون.