Sangar Hamad Azeez
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
ژمارەیەک هاووڵاتی لە دیاربەکر لە دژی راگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ خۆپیشاندانیان ساز کرد و پۆلیس بڵاوەی پێکردن.
ژمارەیەک چالاکوانی وانی مەدەنی لەبەردەم شارەوانی دیاربەکر کۆبوونەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد و تێیدا رەخنەی توندیان لە بڕیای قەدەغەکردنی هاتوو گرت.
دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەش خۆپیشاندەران ڕێپێوانێکیان ساز کرد، پۆلیس لە رێگەی بڵندگۆوە داوای لە خۆپیشاندەران کرد بڵاوە بکەن بەڵام بێهودە بوو.
دواتر هێزەکانی پۆلیس لە رێگەی گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی تیژەوە بەزۆر بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد.