Hemn Osman
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
به‌ربه‌سته كۆنكرێتیه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه له شارۆچكه‌ی ئیسلاحییه ئاماده ده‌كرێت و به بارهه‌ڵگر ده‌گوزارێته‌وه بۆ ناوچه‌ی بنكه‌ی سنووری كۆپروباتی و شاری دێرینی كاركامش له سنووری سووریا، رووبه‌ڕووی نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تری سه‌ر سنووری توركیا-سووریای پێ ته‌ندراوه.
كاره‌كانی دانانی ئه‌و به‌ربه‌سته كۆنكرێتیانه له ناوچه‌ی بنكه‌ی سنووری كۆپروباتی و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاركامش له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه.
به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان، هه‌ر یه‌كێكیان به‌رزی 3.6 مه‌تر و پانی 2.5 مه‌تره، كێشیشیان هه‌شت تۆنه. دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ژێرخانی پرۆژه‌كه، به ئامێری تایبه‌ت له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌كرێن.
كاره‌كانی دانانی ئه‌و دیواری به‌ربه‌سته، له‌لای خۆرئاواری شارۆچكه‌ی كاركامشه دوو كم و له‌لای سنووری ئیسلاحییهوه شه‌ش كم ده‌گرێته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاره‌كانی دانانی ئه‌و به‌ربه‌ستانه، كامێرای چاودێری و سیستمی رووناكی له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌كرێن.