Tanju Özkaya,Serdar Açıl
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
دۆسیەیەک بە تۆمەتی "کارگێڕی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار"، لە دژی بەناو بەرپرسی ئاسیای ناوینی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) ئۆرھان ئیناندی، کرایەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، لیستی تۆمەتەکان لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆرەوە ئامادەکراوە و رەوانەی دادگای ئێشکگری سزا قورسەکان کرا.
لە لیستی تۆمەتەکاندا، بە تۆمەتی "کارگێڕی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار"، داوای سزای زیندانیی لە ١٥ ساڵەوە بۆ ٢٢ ساڵ و شەش مانگ بۆ ئیناندی کراوە.
ئیناندی، کە لە ٥ی تەمووز، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت)وە دەستگیرکرابوو و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا کرایەوە.