Hatice Şenses Kurukız,Andaç Hongur Erpehlivan,Berk Özkan
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ئاكامی لافاوه‌كه‌ی پارێزگای ریزه به شارۆچكه‌كه‌ی خۆیشمه‌وه جگه له دوو كه‌سی بێسه‌روشوێن شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئایاسۆفیا، ئه‌ردۆغان بۆ میدیاكاران دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لافاوه‌كه‌ی پارێزگای ریزه رایگه‌یاند: "له ئاكامی لافاوه‌كه‌ی پارێزگای ریزه به شارۆچكه‌كه‌ی خۆیشمه‌وه جگه له دوو كه‌سی بێسه‌روشوێن شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئافاج له‌وه به چڕی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و به ته‌واوی تواناكانمانهوه له كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت موژده‌یه‌ك بداته كۆماری توركی قوبرسی باكوور، گوتی: "دەمەوێت لە پەرلەمان مژدەیەک بدەمە قوبڕسی باکوور، هەنگاوێکی باشمان هەیە و کارە سەرەتاییەکانیمان تەواو کردووە. هیوادارین بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له دوورگه‌كه و ته‌واوی جیهان په‌یاممان هه‌بێت".