Murat Paksoy,Murat Kaya
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
به‌تاوانی "ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداردا" سكاڵا له‌سه‌ر ئاڵپئارسڵان ده‌میر كه دوای ئه‌وه‌ی بووه هاووڵاتیی ئه‌مریكا ناوی خۆی بۆ ده‌یڤد كینێس گۆڕی تۆماركرا و داوای زیندانییكردنی تا ١٥ ساڵ ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه كه خاوه‌نی مۆڵه‌تی پرۆگرامی بایلۆك بووه كه پرۆگرامی په‌یوه‌ندییكردنی نهێنی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)یه.
لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵپئارسڵان ده‌میر كه دوای ئه‌وه‌ی بووه هاووڵاتیی ئه‌مریكا ناوی خۆی بۆ ده‌یڤد كینێس گۆڕی و دانی به‌وه‌دا ناوه كه خاوه‌نی داهێنان و مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی پرۆگرامی بایلۆكه، كۆتایی هات.
له‌و تۆمهتنامهیهدا كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاماده كراوه، داواكراوه دەیڤد كینێس كه رۆژی نۆی حوزه‌یران به‌تاوانی "ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداردا" به‌ندكراوه، سزای زیندانیی له حه‌وت ساڵ و شەش مانگەوە تا ١٥ ساڵ به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و تۆمهتنامهكهش له‌لایه‌ن بیست و نۆیه‌مین دادگای تاوانه قورسه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، دەیڤد كینێس له بیست و نۆیه‌مین دادگای تاوانه قورسه‌كانی ئیستانبوڵ بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر.