Kemal Karadağ
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
دادگای دەستووریی تورکیا داواکارییەکی هەدەپەی رەت کردەوە کە پێشکەشی کردبوو بۆ ئەوەی بەرگری زارەکی لە پارتەکە لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی داخستنیدا لە ١١ی نیسانەوە دوا بخرێت بۆ رێککەوتێکی دیکە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە تورکیا.
هەدەپە داواکارییەکی پێشکەشی دادگای دەستووری کردبوو، بۆ ئەوەی بەرگری زارەکی لە پارتەکە لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی داخستنیدا لە ١١ی نیسانەوە دوا بخرێت بۆ رێککەوتێکی دیکە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە تورکیا. بەڵام داواکارییەکە بە تێکڕای دەنگ رەت کرایەوە.
پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە لە دادگای دەستووری تورکیا بەردەوامە کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سەربە دادگای باڵای تێهەڵچوونەوە بە مەبەستی داخستنی هەدەپە تۆماری کردووە.
پرۆسەی دادگاییکردنەکە دوای پەسەندکردنی ئەو سکاڵانامەیە دێت کە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستی پێ کرد. ماوەی بەرگریی زارەکی هەدەپە کە لە دادگای دەستووری تەواو بوو. بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەدەپە لە ١٤ی ئادار بڕیاری دا بەرگریی زارەکی لە خۆی بکات. لە سەر داوای هەدەپە ماوەی بەرگریی زارەکی بۆ ١١ی نیسان دوا خرا.