Fırat Taşdemir
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
مانگی رەمەزان بۆ مسوڵمانان گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە. ئەمشەو رۆژووەوانان بۆ پارشێو هەڵدەستنەوە و سبەیش یەکەمین بەربانگ دەکەنەوە.
یەکەم نوێژی تەراویحی رەمەزانی ئەمساڵ لە مزگەوتەکانی سەرتاسەری تورکیا ئەنجام دەدرێت.
یەکەمین ئیمساک سبەی کاتژمێر ٠٤:٣٣ لە ئیدر دەبێت و یەکەمین بەربانگیش لە کاتژمێر ١٨:٢٥ هەر لەو پارێزگایە دەکرێتەوە. دوا کاتی ئیمساکی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵیش کاتژمێر ٠٥:٤٣ لە چاناککالە دەبێت و دوا بەربانگی یەکەم رۆژی رەمەزانیش لە کاتژمێر ١٩:٣٥ لە چاناککالە و ئەدیرنە دەبێت.
زۆرترین ماوەی رۆژوو گرتن ١٣ کاتژمێر و ٥٦ خولەک لە سلۆپی دەبێت و کەمترین ماوەی رۆژووگرتنیش کە ١٣ کاتژمێر و ٤٧ خولەکە لە ئادانا، هاتای، کلیس، مێرسین و شانڵیئورفا دەبێت.
بەپێی مەزەندەکانی مانگی هەیڤی فەرمانگەی کاروباری ئایینی تورکیا نیوەمانگی مانگی شەوال لە ئێوارەی ٢٩ی رەمەزاندا دەبیندرێت و رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژ دەخایەنێت.
فەرمانگەی کاروباری ئایینی تورکیا رەمەزانی ئەمساڵی وەک "رەمەزان و هاریکاری" ناو ناوە و ٧٠ لیرەی تورکییشی وەک رێژەی سەرفترە داناوە.