توركيا, جيهان

جێگری سەرکۆماری تورکیا: "گەلی فەڵەستین درەنگ یان زوو براوەی ئەو خەباتە مێژووییە دەبن کە ساڵانێکە هەوڵی بۆ دەدەن"

İsmet Karakaş  | 09.06.2025 - نوێکردنەوە : 09.06.2025
جێگری سەرکۆماری تورکیا: "گەلی فەڵەستین درەنگ یان زوو براوەی ئەو خەباتە مێژووییە دەبن کە ساڵانێکە هەوڵی بۆ دەدەن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودت یڵماز سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەشتی مادلین'ی کرد کە بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بەرەو غەززە بەرێ کەوتبوو.

یڵماز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەیدا جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودەت یڵماز نووسیوێتی: "سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەشتی مادلین دەکەین کە لەناو ئاوەکانی نێوەدەوڵەتیدا بووە. دەسەڵاتی ناتانیاهو کە بایەخ نادات بە بەها مرۆییەکان و یاساکان پێشێل دەکات و ڕێگریی دەکات لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، پێویستە وەڵامی کۆمەڵگای جیهانی لەمبارەیەوە وەربگرێتەوە. چاوەڕوانی ئەوەین کە چی زووە ئاگربەست دەستەبەر بکرێت، یارمەتییە مرۆییەکان بگاتە غەززە و چارەسەر دوو دەوڵەتی بگیرێتە بەر. وەک کۆماری تورکیا بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین. گەلی فەڵەستین درەنگ یان زوو براوەی ئەو خەباتە مێژووییە دەبن کە ساڵانێکە هەوڵی بۆ دەدەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın