Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
بڕۆکسل - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی رایگەیاند "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له سه‌ره‌تای ئەمساڵه‌وه تا ئێستا له باكووری عێراق ئه‌نجاممانداون، زیاتر له 500 تیرۆریست له‌چالاكی خراون".
جانیکلی دوێنێ دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبووەوە و سەبارەت بە رۆژڤ روونکردنەوەی دا.
وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له سه‌ره‌تای ئەمساڵه‌وه تا ئێستا له باكووری عێراق ئه‌نجاممانداون، زیاتر له 500 تیرۆریست له‌چالاكی خراون".
جانیکلی گوتیشی: "له ئێستادا چی پێویست بێت بۆ له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵكێشان(ی تیرۆر) ئه‌وه ده‌كرێت و، تا كۆتاییش ده‌چین".
سەبارەت بە جێبەجێکردنی نەخشە رێگای منبج لە لایەن ئەمریکا و تورکیاوە وەزیری بەرگری تورکیا گوتی: "ئه‌ركی رۆڵ گێڕان له منبج، توركیا و ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له كورتترین ماوه‌دا نه‌خشه رێگاكه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ته‌واو ده‌بێت".