Süleyman Elçin
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌ت له‌خزمه‌تی گه‌لدا ده‌بێت و گوتی،"كار بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ین. سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كار بۆ ئه‌مه ده‌كات. دوای 24ی حوزه‌یران سه‌رده‌می گه‌شه ده‌ستپێده‌كات، واتا كات كاتی توركیایه".
چاوش‌ئۆغڵو به‌شداریی له خوانی پارشێوی كارمه‌ندانی تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌وانیی ئه‌نتاڵیادا كرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌وڵه‌ت له‌پێناو گه‌لدا هه‌یه و گوتی "ده‌وڵه‌تێكی قهدهغهكار، ناتوانی ده‌ستكاریی دارستان بكه‌یت، ناتوانی بچیته ئه‌وێ، ناتوانی ئه‌مه بكه‌یت.. هه‌موو شتێك بۆ ده‌وڵه‌ته. به‌م جۆره نابێت. ده‌وڵه‌ت له‌پێناو گه‌لدا هه‌یه. گه‌ل خۆی ئاماده‌یه گیانی له‌پێناو ده‌وڵه‌ت، ئاڵا و نیشتماندا ببه‌خشێت. 15ی تهمووز هه‌موومان نه‌ڕژاینه سه‌ر شه‌قامه‌كان؟ به‌ڵێ، دووباره ده‌ڕژێینه‌وه سه‌ر شه‌قام. كار بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ین. سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كار بۆ ئه‌مه ده‌كات. دوای 24ی حوزه‌یران سه‌رده‌می گه‌شه ده‌ستپێده‌كات، واتا كات كاتی توركیایه. به‌و هێزه‌ی ئه‌مڕۆشمانه‌وه توانیومانه به‌سه‌ربه‌رزی خۆمان ڕابگرین. ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانه‌كه‌دا و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆش به‌هێزین. سه‌رده‌می ئه‌وه به‌سه‌رچوو ئه‌وه‌ی له‌مه‌یداندا دهستماندهكهوت، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بیدۆڕێنین. ئیدی قسه‌ی توركیا ده‌خوات".