İsmail Hakkı Demir,Sinan Doruk
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
مەرەش - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتی و گوته‌بێژی ئاك پارتی ماهیر ئوناڵ، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی مه‌هه‌په له شارۆچكه‌ی ئافشینی ماراشدا، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
ئوناڵ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه گوتی، "ئه‌گه‌ر له‌ریشه‌وه چاره‌سه‌ری تیرۆر نه‌كرێـت، تا نێو ماڵه‌كانتان دێت. سوپاس بۆ خودا له‌ئێستادا شاره‌كانمان و ده‌وروبه‌ریمان له‌تیرۆر پاككردووه‌ته‌وه. ئێمه له كاتۆوه تا ئامانۆس، چیاكانمان له تیرۆر پاككردووه‌ته‌وه. پشتیوان به‌خودا ریشه‌كێشیان ده‌كه‌ین. 24 كیلۆمه‌تر ماوه بۆ قه‌ندیل. له‌ونێوانه‌دا ده‌یان كه‌مپی په‌كه‌كه له‌ناوبراوه. سه‌ربازی توركیا له‌و شوێنانه‌دا بنكه‌ی سه‌ربازیی دروستكردووه".