Uğur Aslanhan
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
عه‌نتاب - AA
فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌كۆمه‌ڵ سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا (تۆكی)، بە درێژایی 564 كلم دروستكردنی دیواری ئه‌منیی له سنووری سووریا ته‌واوكرد.
دیواری سه‌ر سنوور كه به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له تیپه‌ڕبوونی كۆچی نایاسایی، دزه كردنی تیرۆریستان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی زیاتری سنوور دروستكراوه، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی ورد له سنووری شارۆچكه‌ی ئه‌لبه‌یلی سەر بە پارێزگای كلیس وێنه‌گیرا.
دوای ته‌واوكردنی دیواری ئه‌منیی له سنووری سووریا به‌درێژایی 564 كلم، تۆكی ده‌ستیكرد به دروستكردنی دیواری ئه‌منیی له سنووری ئێران به درێژایی 144 كلم و، له ئێستادا له قۆناغی ته‌واوبووندایه.
له سنووری سووریا 711 كلم هێڵی سنوور له‌ده‌ره‌وه‌ی رووباری ئاسی به دیواری كۆنكریتیی ته‌نراوه كه به‌رزیی هه‌ریه‌كێكیان سێ مه‌تره، به پانی دوو مه‌تر و قورسی حه‌وت تۆن.
200 كلم ئه‌و دیواره ئه‌منییه له لایه‌ن پارێزگای كلیسهوه دروستكراوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی له لایه‌ن تۆكیهوه بنیات نراوە. ناوچه‌كه كه پیش‌تر كێڵگه‌ی مینڕێژ بوو له ئیستادا كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی له مین درێژه‌ی هه‌یه.